خورمای خەستەوی غەزوبەز دێری، خیز لە خیزنشین خەیڵا حەز دیری.
خورمای خەستەوی: جۆرێک خورمای نەرمە (فەرهەنگی خاڵ) غەزوبەز: چەوریی و پیو، خیز: زیخ یان چەو و وردەبەرد (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) خیزنشین: بەو کۆچەرییانەی کورد دەڵێن کە لە ناوچە خیزەڵانییەکاندا دەوار هەڵدەدەن، بۆ ئەوەی قوراوی نەبن لە وەرزی بارانباریندا، ئەو کەسانەی کە لە ناوچەی تەختاییدا دەژین و خۆراکی چەور دەخۆن هەمیشە قەڵەو دەبن، بەڵام ئەو کەسانەی لە ناوچەی خیزەڵان و بەرز و نزمیدا دەژین بەهۆی زۆری جووڵەیانەوە جەستەیان لاواز دەبێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەر کەس ئارەزووی هاوەڵی خۆی دەکات، بە دوو کەسی قەڵب دەوترێت کە کەوتبنەیەک.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 950 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!