کەناڵی ئاسمانی کەی ئێن ئێن ئیدانەی هێرشەکەی ئەمڕۆ #17-04-2023#ی سەر پەیامنێر و وێنەگری کەی ئێن ئێن دەکات لە شاری #هەولێر#.
کەمێک لەمەوبەر دەزگایی میدیایی کەی ئێن ئێن ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 17 نیسانی 2023، لەناو بازاڕی شاری هەولێر لە کاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی، دوو کەس بەتوندی و هێرشیان کردووەتە سەر پەیامنێر و وێنەگری کەناڵەکەمان، دوای جنێودان و سووکایەتی کردن، بە لێدان تیمەکەمان ناچارکراوە دەستلەکارەکەیان هەڵبگرن.
هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، سەرباری ئیدانەکردنی ئەم کارە ناشرین و دوورلە شارستانییە، دامودەزگاکانی شاری هەولێر دەخەینە بەردەم بەرپرسیارێتییەوە بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی تیمەکانمان و لێپرسینەوەی یاسایی لە بکەرانی ئەم تاوانە.
ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا 17-04-2023 چاوەڕوانی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و بڕیاری دادگا دەکەن لەسەر ڕووداوەکە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 392 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!