لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایگەیاند، حکومڕانی لە ڕێگای خۆی لایداوە و ناعەدالەتی هەیە، بۆیە بارودۆخی کوردستان ناجۆرە. #ستران عەبدوڵڵا#، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ناعەدالەتییەک لە کوردستان هەیە کە پێمان دەڵێت: شێوەی حوکمڕانیکردن لە کوردستان لە ڕێگای خۆی لایداوە. ئاماژەی بەوەشکرد، باشترین ڕێگا بۆ هەرێمی کوردستان ئێراقە و پێویستە هەر ڕێککەوتنێک هەبێت جێبەجێ بکرێت. دەربارەی پەیوەندییەکانی حزبەکەی لەگەڵ پارتی دەڵێت: کێشەی شەخسیمان نییە و پەیوەندیی نێوان یەکێتی و پارتی لە دۆخی متبووندایە. هەروەها ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕەتیدەکاتەوە، لە ئێستادا کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە ئارادابێت. دەربارەی دەنگۆی سەردانی #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ تورکیا، ستران عەبدوڵڵا، جەختی لەوەکردەوە، کە قوباد تاڵەبانی لە #بەغدا# بووە و نەیبیستووە کە سەردانی تورکیای کردبێت و خۆیشی بە ڕەسمی هیچی نەوتووە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 506 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!