بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
جەماوەری سەربەرزی کوردستان
خوشک وبرایانی بەڕێز
ئێوارەی ئەمڕۆ #18-04-2023# ئاگادار کراین کە برای خۆشەویست و ئازیزمان کوڕی ڕۆژی تەنگانە و ئازا و قارەمان و چاو نەترس (فەرید عەبدالعەزیز بازی) دوای 160 ڕۆژ لە زیندانە تاریکەکانی #هەولێر#ی نازدار ئازادکرا.
بەئازادکردنی ئەم ڕۆڵەیەی نەتەوەکەم لەم ڕۆژە پیرۆزەی 27ی ڕەمەزانە دا بۆمان بۆیە جەژن و خۆشی و شادی، پیرۆزبایی گەرم لە ئازادی خوازان و خانەوادەی سەربەرزی فەرید بازی دەکەم سوپاس بۆ خوای گەورە و پاشان بۆ تەواوی میدیا و ڕاگەیاندکارە مافبێژەکان سوپاس بۆ چالاکوانان و بەرپرسانی سیاسی و دەوڵەتی دەرەوە و ناوەوەی کوردستان سوپاس بۆ سەرجەم ئەو کەسانەی کە هاوکاربوون لەم کەیسەدا لە قونسوڵخانەکان و سەفارەت و حیزب و ڕێکخراوەکان.
سوپاسی بێپایانمان بۆ جەماوەری خۆڕاگری کوردستان بەهیوای ئازادی بۆ سەرجەم ئازادی خوازان و مافبێژ و کوردپەروەرەکان.
بژی ئازادی
بژی دیمکراتی
بژی کورد و کوردستان
براتان
#ئەدهەم بارزانی#
#18-04-2023#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 513 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!