=KTML_Bold=سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت هێرشەکەی پەڵکانە بۆ تێکدانی ئەو کەشەیە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق دروستمانکردووە.=KTML_End=
#مەسرور بارزانی# لە پەیامێکیدا لەسەر ڕووداوەکەی ئەمڕۆ هەینی #21-04-2023# گوندی #پەلکانە# ڕایدەگەیەنێت هێرشی ئەمڕۆی سەر گوندی پەلکانەی ڕۆژئاوای #کەرکووک#، هەوڵێکی نەزۆکە بو تێکدانی ئەو کەشە ئەرێنییەی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال خەریکین دروستی دەکەین بۆ ئاشتەوایی و چارەسەریی کێشەکان و هەنگاونان بەرەو سەقامگیری.
دەشڵێت پەلاماردانی کوردانی پەلکانە و هەوڵی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە لە ڕێگەی ترس و تۆقاندن سەرکۆنە دەکەین و داکوکی لە سەر جێبەجێکردنی مادەی 140 ی دەستوور دەکەینەوە لە پێناو چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و نەهێشتنی ئاڵوزی لەو ناوچانە و ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق.
ئەمڕۆ هەینی (21ی نیسانی 2023) زیاتر لە 400 کەس لە عەرەبی هاوردە لە گوندی پەلکانە بە دار و بەرد، ڕووبەڕووی هاووڵاتییانی کورد بوونەوە و زیاتر لە 10 هاووڵاتی کوردی گوندەکەیان بریندار کرد، بەبیانووی داگیر کرنی زەوییەکایانەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 359 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!