Kirjasto Kirjasto
Haku

Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!


Search Options





Tarkennettu haku      Näppäimistö


Haku
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Lähetä
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Työkalut
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Kielet
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Tilini
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
Haku Lähetä Työkalut Kielet Tilini
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  530,237
Kuvat
  107,411
Kirjat
  19,968
Liittyvät tiedostot
  100,872
Video
  1,470
Kieli
کوردیی ناوەڕاست 
302,827
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,914
هەورامی 
65,832
عربي 
29,215
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,004
فارسی 
8,902
English 
7,400
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,479
Pусский 
1,134
Française 
334
Nederlands 
130
Zazakî 
89
Svenska 
62
Հայերեն 
50
Español 
43
Italiano 
43
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
19
中国的 
15
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
Fins 
12
Polski 
5
Тоҷикӣ 
3
Ozbek 
3
Esperanto 
2
Português 
2
Srpski 
1
Kiswahili سَوَاحِلي 
1
ქართველი 
1
Cebuano 
1
Hrvatski 
1
ترکمانی 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
30,442
MP4 
2,394
IMG 
196,392
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansann...
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
بەرگرییەک لە بزووتنەوەی گۆڕان
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ქართველი0
中国的0
日本人0

بەرگرییەک لە بزووتنەوەی گۆڕان

بەرگرییەک لە بزووتنەوەی گۆڕان
$بەرگرییەک لە #بزووتنەوەی گۆڕان#$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#05-03-2019#
لە سەروبەندی پێکهێنانی کابینەی تازەدا بزووتنەوەی گۆڕان لە هەر لایەنێکی دیکە زیاتر ڕووبەڕووی گوشاری سیاسی و جەماوەری بووەتەوە بە بیانووی ئەوەی چۆن دەبێت بزووتنەوەیەک کە ئاڵاهەڵگری چاکسازی و گۆڕینی حوکمڕانی بێت لە هەرێمی کوردستان، بەشداری لە حکومەتێکدا بکات کە پارتی و یەکێتی تێیدا باڵادەستن. هەڵبەتە ئەگەر بەو پێوەرە بێت، دەبێت بزووتنەوەی گۆڕان تا چەند دەیەیەکی تریش بەشداری حکومەت نەکات و ئەو بوارە جێبهێڵێت بۆ هەمان ئەو مۆدێلە جووت حیزبیەی کە لەسەر بنەمای دابەشکردنی ورد و درشتی سامان‌ و سیاسەت کۆکن. بزووتنەوەی گۆڕان هەم ناو دەسەڵات و هەمیش دەرەوەی دەسەڵاتی تاقیکردووەتەوە، لەڕاستیدا لە قۆناغی چوونە ناو حکومەت گۆڕان توانی زۆرتر کاریگەریی لەسەر حکومەت هەبێ وەک ئەوەی لەدەرەوەی حکومەت کردی. چاکسازییەکانی #وەزارەتی دارایی# و پێشمەرگە و پاککردنەوەی لیستی مووچەخۆران و لیستی دەنگدەران و خانەنشینی و چەند بواری تریش بەشێکن لەو لێکەوتانەی ئەو ماوە کەمەی بەشداریی گۆڕان لە حکومەت، بەشێوەیەک ئەگەر ئەو دۆخەی داخستنی پەڕڵەمان و هاتنی #داعش#ی بەسەردا نەهاتبایە، ئەگەر گۆڕان دیدگایەکی فراوانتر و ئەزموونێکی زۆرتری کاری ئۆپۆزسیۆنی هەبووایە، ئەوا بوونی گۆڕان لەناو حکومەت دەسکەوتی باشتریشی دەبوو.
لەڕاستیدا بەهۆی تایبەتمەندییەکانی دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی دەرەوەی حکومەت جگە لە هاندانی خەڵک کە هەندێک جار دەسەڵات بە ئەنقەست بە ئاڕاستەی پشێوی سیاسی و خراپبوونی دۆخی ئەمنیش دەیبات، شتێکی تری لێناکەوێتەوە. ڕووداوەکانی 17ی شوبات و دواتریش ناکۆکی لەسەر یاسای سەرۆکایەتی هەرێم گەواهیی ئەو ڕاستییەن. بۆیە گرنگە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بە گشتی و گۆڕان بە تایبەتی میکانیزمێکی دیکە بدۆزنەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دوو پارتەی فەرمانڕەوا کە جیاواز بێت لە ئەزموونی چەند ساڵی ڕابردوو. دیارە دوای 9 ساڵ ململانێ لەگەڵ هێزەکانی دەسەڵات، ئەوجارەیان گۆڕان دەگاتە قەناعەتێک کە ململانێ لەناو دەسەڵات و حوکمڕانی ئاسانترە تا لەدەرەوەی دەسەڵات. بە واتایەکی تر پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان بە گفتوگۆ و ڕێنمایی زیاتر دێنە ژێر بار تا بە هەڕەشەکردن لەدەرەوەی دەسەڵات و هاندانی خەڵک لە دژیان.
بزووتنەوەی گۆڕان سەرەڕای ئەو هەموو تێبینی و کێشانەشی کە هەیەتی وەک ڕێکخراوێکی سیاسی و پڕۆژەیەکیش بۆ چاکسازی لە حوکمڕانی کوردی و دواتریش کارکردن بۆ گەیشتن بە دەسەڵات، تا ئێستا تاکە پڕۆژەیە لە بواری سیاسی و چاکسازی لە حوکمڕانی کە خاوەن ڕوئیا و بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانیانە بێت لە ڕیفۆرمکردنی مۆدێلی حوکمڕانی. لەوانەیە بەشێک لە خوێنەرانی ئەم وتارە دەستەواژەی بەرپرسیارێتی وەک جۆرێک لە نەبوونی ئیرادە لێکبدەنەوە، بەڵام ئەو لێکدانەوەیە زۆر نادرووستە، چونکە لە چەند وێستگەیەکدا ئەو بزووتنەوەیە ئەوەندە ڕۆیشتووە تا لەوە نزیکبووەتەوە کە خودی مانەوەی خۆیشی وەک ڕێکخراوێکی سیاسی بخاتە مەترسییەوە لەپێناو کۆمەڵێک بنەما و پرەنسیپ کە ئەو بزووتنەوەیەی لەسەر دامەزراوە، تا دواجار بە دەرکردنی ئەو بزووتنەوەیە لە پەڕڵەمان و حکومەت و کەناڵەکانی حوکمڕانی کۆتایی هات. ناکرێت ئەو هەڵوێستەی گۆڕان لەبیر بکرێت لەدوای 16ی ئۆکتۆبەر کە ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتی گەیشتنە قوناغی هەڕەشەکردن بە دوو ئیدارەیی، بەڵام گۆڕان بووە بەربەستێک لە بەردەم ئەو ئاڕاستەیە.
ڕاستییەک هەیە کە دەبێت دانی پێدا بنرێت، ئەویش ئەوەیە کە درووستبوونی هەر بزووتنەوەیەکی ئۆپۆزسیۆنی لە هەرێم چەندە بەهێزیش بێت هەر بەقەد بزووتنەوەی گۆڕانی پێدەکرێت. ئێمە نابێت ئەو دۆخە سیاسی و هەرێمی و هەتا نێودەوڵەتییەش بەهەند وەرنەگرین کە زۆر جار بەربەستی سەرەکین لە بەردەم هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی، بە تایبەت ئەگەر مەبەستی گۆڕینی دەسەڵاتی سیاسی بێت یاخود ڕوونتر بڵێین گۆڕینی ئەو فۆرمە دوو حزبیە بێت کە بووەتە واقیعێک نەک تەنیا لەسەر ئاستی ناوخۆ، بەڵکوو لەسەر ئاستی هەرێمی و دەرەوەش.
لەسەر ئاستی هەرێمی، بۆ هەریەکە لە تورکیا و ئێران ئەو دووبەشکاریە کارگێڕی و سیاسیەی لە هەرێمدا درووستکراوە باشترین دۆخە بۆ ئەوەی بتوانن ئاڕاستەی بکەن و ویستی خۆیانی بەسەردا بسەپێنن. لە هەڵسەنگاندنی بزووتنەوەیەکی سیاسی وەک بزووتنەوەی گۆڕاندا ناکرێت ڕەچاوی ئەو ڕاستییە نەکرێت کە سیاسەتکردن بە تایبەتیش بواری ئۆپۆزسیۆنبوون لە هەرێمی کوردستاندا بوارێکی تا بڵێی سەختە و وابەستەیە بە چەند هاوکێشەیەکی هەرێمی کە بەرەنگاربوونەوەیان لە توانای پارتێکی سیاسی زیاترە.
گۆڕان وەک ڕێکخراوێکی سیاسی تۆکمە کە بەشداری سێ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کردووە، ئێستا کەوتووەتە سەر پێ و وەک دامەزراوەیەکی سیاسی جێگای خۆی قایم کردووە لە پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا، بە جۆرێک کە پڕۆسەی بڕیاردرووستکردن تێیدا لە زۆر حزبی تر دامەزراوەییتر و ئاسانترە. نەک هەر ئەوە بەڵکوو ئەگەر وێنە گەورەکە ببینین، دەتوانین ئەوە بڵێین کە بەشێکی زۆری گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناو پڕۆسەی حوکمڕانی ئینجا چ لە پەڕڵەمان و حکومەت بێت یان لەناو خودی حزبەکانی دەسەڵات، بە جۆرێک لە جۆرەکان سەهمی بزووتنەوەی گۆڕانی تێدایە. هەر لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری سیاسی تاکی کوردەوە بگرە تا ڕەخساندنی بواری ڕاگەیاندنی ئازاد و چاکسازیی پەڕڵەمانی و درووستکردنی کولتووری ئوپۆزسیۆنبوون و دواتریش ڕەقابەت بەسەر دەسەڵات و حکومەت‌ و چەندان کەناڵی پەنهانی تر کە پێشتر نەبینراو بوون یان ئەگەر باسیشی لێوەکرابایە دەنگێکی زۆر کز و شەرمنانە بوون. ئەو بزووتنەوە سیاسیە لە سەرەتای هاتنە ناو کایەی ئۆپۆزسیۆنبوونەوە کۆمەڵێک گەنج و دەنگ و ڕەنگی تری هێنایە ناو دەسەڵات کە بەشێک نەبوون لە خوێن و سێبەری ئەو توێژە حوکمڕانە کلاسیکییەی سەردەمی شاخ، ئەوانەی بەشی هەرەزۆریان ئەگەر مەرگیش مەیدانی پێ چۆڵکردبن، لە دەرگایەکی ترەوە هاتوونەتەوە سەر تەختی حوکمڕانی.
لەلایەکی ترەوە‌ بواری سیاسەت بوارێکی تەواو ئەخلاقی نییە تا بڵێین ئەوانەی دەبنە بەشێک لەو بوارە ئیتر دەبێت بۆ هەتاهەتایە بە پاک‌ و بێگەردی بمێننەوە، بزووتنەوەی گۆڕانیش هەڵقوڵاوی ژینگەی سیاسی و کولتووری و کۆمەڵایەتی کوردستانە، دەکرێت کەسانێک هەبن بە دوای بەرژەوەندیی تایبەت و دەوڵەمەندبوون و پێگە و مەکانەتدا بگەڕێن، بەڵام بە بەراورد بە لایەنەکانی تر ڕێژەی ئەو کەسانە لەناو ئەو بزووتنەوەیە زۆر کەمترە تا لەناو لایەنەکانی تر. ڕاستە کەسانێک لەناو ئەو بزووتنەوەیەش بەهۆی مووچەی بەرزی هەندێک دەزگای وەک پەڕڵەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دەسکەوتی ماددیی باشیان دەسکەوت، بەڵام ئەوە بەهیچ جۆرێک ناچێتە قاڵبی گەندەڵی و دزی، چونکە مووچە چ زۆر چ کەم مافی ڕەوای کەسەکەیە، بەڵکوو ئەمە لەڕاستیدا خراپیی دابەشکردنی داهاتە لەلایەن حکومەتەوە بەتایبەت لە بواری کارگێڕیدا کە دەکرێت سەرلەنوێ پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.
ئەوەی زیاتر لەم وتارەدا مەبەستمە بیڵێم، ئەوەیە کە ئەو بزووتنەوەیە تا ئەو چرکەساتەش تاکە پڕۆژەی کارا و تەندرووستە بۆ چاکسازیکردنی بوارەکانی حوکمڕانی و گەشەکردنی دیمۆکراسی بەروارد بە گشت ئەو هەوڵانەی تا ئێستا هەن لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستاندا. ئەو پڕۆژەیە ئومێدێکە پێویستە لە سیاقی سیاسی و کۆمەڵایەتی و دواتریش ئەو کەشە سیاسی و ئاڵۆزەی کە هەیە لە هەرێم و ناوچەکەدا هەڵیسەنگێنین. کۆمەڵێک پرس هەن بە تایبەت دەستکاریکردنی ڕژێمی سیاسی و سیستمی سیاسی، یاخود لادانی دوو حزبی دەسەڵاتدار، ئەمانە پڕۆسەی زێدە زەحمەتن لە ئێستادا، چونکە نەک بزووتنەوەی گۆڕان بەڵکوو پارتی و یەکێتیش بەو هەموو جوگرافیا و هێزی سەربازی و سامان و پێوەندییە هەرێمیانەی کە هەیانە ناتوانن بەبێ یەکتر حوکمڕانی هەرێم بکەن، بۆیە ئومێدی ئەوەی لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن بتوانێت ئەو فۆرمەی حوکمڕانی بە ئاسانی ڕاماڵێت پرسێکی ئاسان نییە. ئەوەی لایەنی ئوپۆزسیۆن لە هەرێمدا دەتوانێت بیکات دوو بواری سەرەکین: یەکەم لە ڕێگای بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی سیاسی تاکی کورد بە ئاڕاستەی زەرورەتی چاکسازی لە حوکمڕانیدا. دووەمیش لە ڕێگای گوشار خستە سەر هێزەکانی دەسەڵات بە تایبەتیش لە حکومەت و پەڕڵەماندا، ئەگەرنا بژارەی سێیەم زۆر ئەستەمە لەو ناوچەیە دەرفەتێک بڕەخسێنیت بۆ گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی بە فۆرمێکی لە خۆی باشتر. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 326 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 05-03-2019
liittyy kohdetta: 2
Elämäkerta
Päivämäärät ja tapahtumat
Ryhmä: Artikkelit
Publication date: 05-03-2019 (5 Vuosi)
Asiakirjan Tyyppi: Alkukielellä
Kaupungit: Erbil
Kieli - Murre: Kurdi - Sorani
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Tuote Laatu: 99%
99%
Lisääjä ( هومام تاهیر ) on 23-04-2023
Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu ( شادی ئاکۆیی ) 23-04-2023
Tämä kohta on hiljattain päivittänyt ( ڕۆژگار کەرکووکی ) on: 04-04-2024
URL
Tämän tuotteen mukaan Kurdipedia n Standardit ei ole viimeistelty vielä!
Tämä tuote on katsottu 326 kertaa
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Actual
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
01-01-2013
هاوڕێ باخەوان
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
Kirjasto
Layla
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Sharaf Khan Bidlisi
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  530,237
Kuvat
  107,411
Kirjat
  19,968
Liittyvät tiedostot
  100,872
Video
  1,470
Kieli
کوردیی ناوەڕاست 
302,827
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,914
هەورامی 
65,832
عربي 
29,215
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,004
فارسی 
8,902
English 
7,400
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,479
Pусский 
1,134
Française 
334
Nederlands 
130
Zazakî 
89
Svenska 
62
Հայերեն 
50
Español 
43
Italiano 
43
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
19
中国的 
15
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
Fins 
12
Polski 
5
Тоҷикӣ 
3
Ozbek 
3
Esperanto 
2
Português 
2
Srpski 
1
Kiswahili سَوَاحِلي 
1
ქართველი 
1
Cebuano 
1
Hrvatski 
1
ترکمانی 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
30,442
MP4 
2,394
IMG 
196,392
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Folders
Kirjasto - Maa - Alue - Ulkopuolella Kirjasto - Kirja - Kirjasto - Kieli - Murre - Fins Kirjasto - Publication Type - Kirjasto - PDF - ❌ Artikkelit - Kirja - Artikkelit - Kieli - Murre - Fins Paikkoja - Maa - Alue - Paikkoja - Kaupungit - Erbil Paikkoja - Paikka -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.687 toinen!