#لاهور شێخ جەنگی#، کە خۆی وەک هاوسەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەناسێنێت، هەوڵەکانی بۆ درووستکردنی هاوپەیمانییەک چڕ دەکاتەوە. بۆ ئەوەش لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە.
دوای جەژن، ئەگەر گۆڕانکاری نوێ درووست نەبێت، لاهور شێخ جەنگی دەست بە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەی چەند لایەنێک دەکات.
ئامانجی لاهور شێخ جەنگی لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرکردەی لایەنەکان، بۆ وەرگرتنی ڕاو سەرنجیانە لەسەر درووستکردنی هاوپەیمانییەکی نوێ، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕڵەمانی کوردستان.
لاهور شێخ جەنگی دەیەوێت لەدەرەوەی یەکێتی هاوپەیمانییەکی فراوان لە بەشێک لەلایەنە سیاسییەکانی هەرێم و چەند کەسایەتییەکی سیاسی و ڕۆشنبیر درووست بکات و بەو هاوپەیمانییەوە بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو بکات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 509 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!