ئەو کەسانەی قژیان لولە زۆرکات گرفتی ڕێکخستن و وەستانی قژیان بۆ درووستدەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا قژیان هیلاک و ماندوو دەبێت و تاڵەکانی تووشی شکانەوە دەبن لە ئەنجامی وشکیی قژ، بەڵام بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت چارەسەری ئەم گرفتانە بکەیت.
1. بەردەوام قژت بە شێداری بهێڵەرەوە، چونکە قژی لول لە هەر جۆرە قژێکی دیکە وشکترە، هەر بۆیە نەرمکەرەوە و شێدارکەرەوە بدە لە هەموو تاڵەکانی قژ نەک تەنیا کۆتاییەکەی.
2. هەفتەی یەکجار زیاتر قژت مەشۆ، چونکە تاڵەکانی تووشی شکانەوە دەبن و پێستی سەر وشک دەبێت.
3. بۆ ئەوەی پێستی سەرت تووشی وشکبوونەوە نەبێت، شامپۆی دژە کرێش بەکاربهێنە.
4. پێش ئەوەی قژت دابهێنیت لە گەرماو، سەرەتا قژت تەڕ بکە، پاشان هەندێک نەرمکەرەوەی لێبدە، بە شانەی تایبەت قژت دابهێنە.
5. قژت لە گەرمی بپارێزە، چ ئامێرە گەرمەکان بێت، چ خۆر بێت، چونکە قژت وشک دەکات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 362 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!