ناونشانی بابەت: پێشانگای هونەری شێوەکاریی قوتابییانی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکان کرایەوە
ئامادەکردنی: #سەوسەن سنەیی#
ئەمڕۆ کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ، 26ی نیسانی 2023، لە ھۆڵی میدیای شاری #ھەولێر# ، پیشانگای ساڵانەی قوتابییانی بەشی شێوەکاریی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی ھەولێر کرایەوە، کە تێیدا چەندین بەرھەمی شێوەکاریی وێنەکێشان و ھێڵکاری و پەیکەر و سیرامیکی تێدا نمایش کرابوو.
شایەنی باسە، ئەم پیشانگایە بەرھەمی یەک ساڵی قوتابییانە و کارەکانیان بە شێوازی لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی و ھونەری ئازاد کردووە.
پیشانگاکە بە سەرپەرشتیی وەزارەتی پەورەردە کراوەتەوە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 667 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!