مرۆڤ لەگەڵ ئاو و هەوا و خواردندا، پێویستی بە کەسانێک هەیە لە چواردەوری بن و لەگەڵی بن بۆ ئەوەی هەست بەتەنیایی نەکات، ئەگەر نا زیانی زۆری دەبێت لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە.
بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە زانکۆی ڤیەنا لە نەمسا و زانکۆی کامبریج لە بریتانیا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە هەشت کاتژمێر تەنیا و خۆ بەدوورگرتن لە کەسانی چواردەور، وزەی جەستە کەمدەکاتەوە و تووشی هیلاکەتی دەبیت، هاوشێوەی ئەوەی چۆن بۆ 8 کاتژمێر خۆت لە خواردن بەدووردەگریت.
دوو توێژەری زانکۆی ڤیەنا لە نەمسا ئاماژەیان بەوەکرد، لێکچونێکی زۆر هەیە لەنێوان دابڕانی کۆمەڵایەتی و تەنیایی، لەگەڵ خۆبەدوورگرتن لە خواردن، کاریگەرییەکانیان لەسەر مرۆڤ هاوشێوەیە.
هەروەها ئەوەشیان خستەڕوو، هەردوو دۆخەکە مرۆڤ تووشی بێ وزەیی، هیلاکەتی و شەکەتی دەکەن هەر بۆیە باشترە تا دەتوانیت خۆت لە تەنیایی بەدووربگریت و لە نزیکی ئەو کەسانە بمێنیتەوە کە هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت لەگەڵیاندا. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 369 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!