دەقی پەیامەکە...
کرێکاران و ڕەنجدەران و جوتیارانی کوردستان لە ڕۆژی یەکی ئایار جەژنی جیهانی کرێکاراندا، دەستی ماندووتان دەگوشم و ئەم ڕۆژەتان لێ پیرۆز دەکەن، کرێکارانی کوردستان ڕۆڵی گرنکیان گێڕاوە لە بنیاتنانی کوردستان، سەرەڕای ئەوەش زۆرینەی کاتەکان چینێکی چەوساوە و بەشخوراو بوون، تاوەکو ئێستاش هەنگاوی پێویست بۆ خزمەتکردنی تەواوی کرێکاران لەکەرتی گشتی و تایبەتدا لە ئاستی کۆشش و ماندووبوونیان نەنراوە، سەرەڕای بوونی یاسایەکی تایبەت بە (بیمەی کار)، بۆیە هیواخوازین سەندیکای کرێکاران و تەواوی دەستە و ڕێکخراوەکان هەنگاوی جددی بگرنە بەر بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ تەواوی چینی کرێکاران بێ جیاواز، ی.ن.ک هەمیشە خۆی بەپشت و پەنای چینی کرێکاران زانیوە و هەرواش بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی داوا ڕەواکانی کرێکاران. دووبارە پیرۆزە جەژنی جیهانی کرێکاران. [1]
#هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#
ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ک
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 457 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!