#کۆمەڵی دادگەریی کوردستان#، بڕیاریدا سەرجەم نوێنەرانی حزبەکەی لە پەڕڵەمانی کوردستان، ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی #سلێمانی# دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن.
#عەلی باپیر#، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەلای هەموو لایەک ئاشکرایە کە لە سۆنگەی دواخستنی هەڵبژاردنەکان و بە ناچاریی درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوەکانەوە لەکەیەکی گەورە لەسەر کۆی پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان پەیدابووە و ترسی جیددیش بەهۆی کێشە و قەیرانەکانەوە لەسەر قەوارەکەش درووست بووە. باسی لەوەشکردووە، لەلایەکی دیکەشەوە تەمەنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانییش هەر ماوەیان بەسەرچووە و، لەو ڕووەوە لە پەڕڵەمان جیاوازیی نییە. بۆیە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی جەختی کردووەتەوە، بە پێویستمان زانی لە کۆبوونەوەی گشتیی ئەمڕۆدا #01-05-2023# سەرجەم نوێنەرانمان لە پەڕڵەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی سلێمانی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن. لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەیدا هاتووە، سوپاس و پێزانینیشمان بۆ هەموو برا و خوشکانی نوێنەرمان هەیە لە پەڕڵەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی سلێمانی کە لە ماوەی ڕابردوودا دڵسۆزانە بە ئەرک و کاری خۆیان هەڵساون. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 495 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!