ناونیشانی پەڕتووک: دابڕان
ناوی نووسەر: یوکۆ ئۆگاوا
ناوی وەرگێڕ: #موکەرەم تاڵەبانی#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: ڕۆسا
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
کاتێک بیر لە برا بچووکەکەم دەکەمەوە، دڵم چوون هەنارێکی فلیقێنراو خەڵتانی خوێن دەبێت. لە خۆم دەپرسم بۆچی؟ ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت کە ئێمە خوشکو برایەک بووین و دایک و باوکمان بە پێی پێویست سۆزیان بەرانبەر نەنوادین. هەروەها بڕوام وایە لەبەر ئەوەی هەر لە تافی لاویدا مرد. مردنی لاوێکی تەمەن بیست و یەک ساڵان کارێکی ئەوەندە سەختە، نەشێت وێنابکرێت. لەو تەمەنەی ئاگای لە هیچ پەیوەندییەکی ئەوتۆ لەگەڵ مەرگدا نییە، تەنیا لە کەمترین ئاستدا نەبێت. بۆیە بۆ تافی لاوی براکەم غەمێکی زۆرم خوارد. پێشتر بەو ڕادەیە، غەمم بۆ کەس نەخواردبوو. نە بۆ باوکم و، نە بۆ دایکم و نە بۆ مێردەکەم و، نە بۆ خۆیشم. [1]
Huomautus: PDF-tiedoston tämä kirja ei ole saatavilla, auttakaa Kurdipedia saat tämän tiedoston! Lähetä kirja Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 223 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!