=KTML_Bold=ئەمەریکا، لە ماوەى چەند کاتژمێرى داهاتوودا داواى کۆبوونەوە لە پارتى و یەکێتیى دەکات
یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا و باڵوێزى ئەمەریکا دێنە هەرێمى کوردستان=KTML_End=
دواین هەوڵ بۆ گەڕانەوەى #قوباد تاڵەبانى# بۆ ئەنجوومەنى وەزیران شکستى هێناو لەم هەفتەیەش شاندێکى ئەمەریکى دواین هەوڵى خۆیان لەو بارەیەوە دەخەنە گەڕ.
هەفتەى ڕابردوو دواین هەوڵ بۆ کۆبوونەوەى #مەسرور بارزانى# و قوباد تاڵەبانى لە بارەى ناکۆکییەکانى نێوانیان شکستى هێناو مەسرور بارزانى ڕەتیکردۆتەوە لەوبارەیەوە گفتووگۆ بکات.
لە ئێستادا #03-05-2023# هیچ جۆرە نێوەندگیرییەک لەنێوان پارتى و یەکێتیى نەماوە و بە تەواوى گەیشتوونەتە بنبەست.
وابڕیارە لە چەند کاتژمێرى داهاتوو شاندێکى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا و بە سەرۆکایەتى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوە و باڵوێزى ئەمەریکا بگەنە هەرێمى کوردستان و لەگەڵ پارتى و یەکێتیى کۆببنەوە و داواش دەکەن مەسرور بارزانى و قوباد تاڵەبانى بە یەکەوە کۆببنەوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 452 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!