بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سعودیە بڕیاریدا ڕێگە بە گەشتیارانی هاوڕەگەزخواز، ئەو کچ و کوڕانەی هاوژین نین بدات سەردانی سعودیە بکەن و لە یەک ژوور بە یەکەوە بمێننەوە.
بەڕێوەبەڕایەتییەکە ڕاشیگەیاندووە: هیچ کەس بۆی نییە پرسیاری شەخسی لەو کچ و کوڕانە بکات، کە دەیانەوێت بە یەکەوە لەیەک ژوور بخەون. چ کچ و کچ، کوڕ و کوڕ یاخود دوو هاوڕێی کچ و کوڕ بن، بەبێ زەواج دەتوانن لەگەڵ یەک بن لە یەک ژوور.
هەروەها بڕیاریدا، لەمەودوا ئاساییە کچ و کوڕانی وڵاتانی دیکە بە جلو بەرگی ئاسایی و نیوە ڕووت لە سعودیە بگەڕێن، لە مەلەوانگەکان کچ وکوڕ تێکەڵ بێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 313 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!