کەمێک پێش ئێستا وەفدێکی باڵای یەکێتی و پارتی بە سەرپەرشتی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە.
دوای تەواو بوونی مەڕاسیمی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا، #قوباد تاڵەبانی# گەیشتووەتە هوتێل ڕۆتانا و ڕاستەوخۆ چووەتە یەکێک لە هۆڵەکانی کۆبوونەوە لە هوتێلەکە و فریای بەشداریکردنی مەڕاسیمی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا نەکەوتووە.
دوای گەیشتنی قوباد تاڵەبانی هەر یەک #نێچیرڤان بارزانی# و #فازڵ میرانی# لە #پارتی دیموکراتی کوردستان# چووەتە هۆڵی کۆبوونەوەکانی هوتێل ڕۆتانا. هەروەها باڕباڕا لیڤ یاریدەدەری وەزیری ئەمریکا و ئەلینا ڕۆمەناوسکى، باڵیۆزى ئەمەریکا لە ئێراق و و ئیرڤن هیکس کونسولى گشتیى ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەیان کردووە.
پێشتر وا بڵاوکراوەتەوە کە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا سەردانی #هەولێر# دەکات و لەگەڵ پارتی و یەکێتی کۆدەبێتەوە دوایین هۆشداری بەو دوو حیزبە دەدات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 451 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!