=KTML_Bold=دەبێت تا مانگی شەشی 2023 کۆتایی بە هەموو کێشەکانیان بهێنن=KTML_End=
حکومەتی ئێراق، دوایین هۆشداری داوەتە پارتی و یەکێتی، کە دەبێت تا مانگی شەش کۆتایی بە سەرجەم کێشەکانیان بهێنن بەتایبەت لە بواری وزە.
بەناوی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراق و وەزارەتی دارایی و وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ، پەیامێک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە و باس لە هەناردەکردنەوەی نەوت کراوەتەوە.
لە پەیامەکەدا، باس لەوە کراوە دەبێت کۆتایی بە کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بهێنرێت، بۆ ئەوەی کێشەکانی بەردەم پێکهێنانی لیژنە تەکنیکییەکان و دیاریکردنی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ و بەرهەمهێنانی نەوت لە هەردوو سنووری پارتی و یەکێتی نەمێنن.
کە هەر لە پەیامەکەی #بەغدا# داوا لە پارتی و یەکێتی کراوە تا مانگی شەش کێشەکانیان چارەسەر بکەن و شاندی هاوبەشیش بنێرنە بەغدا، بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی #هەولێر# و بەغدا وەک خۆی جێبەجێبکرێت، کە لە مانگی چواری ڕابردوو واژووکراوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 459 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!