لە کۆبوونەوەى دوو هەفتەى ڕابردووى #قوباد تاڵەبانى# لەگەڵ شاندى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوەکردووە، دەست لە پشتیووانیکردنى #لاهور شێخ جەنگى# و #ئەژى ئەمین# هەڵبگرن.
دواى ئەوەى لە ماوەى دوو هەفتەى ڕابردوو، شاندێکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتی #پشتیوان سادق#، سەرۆکى تیمى پارتى لە حکومەت لەگەڵ قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەت کۆبوونەوە بەمەبەستى ڕازیکردنى بۆ دووبارە گەڕانەوە بۆ نێو کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى وەزیران، بەڵام قوباد تاڵەبانی کۆمەڵێک کێشەى خستۆتە بەردەم شاندەکە و چارەسەرکردنەکەشى لەگەڵدا پێشکەش کردووە.
یەکێک لە داواکارییەکانى قوباد تاڵەبانى لە سەرۆکى حکومەت و پارتى ئەوەبوو دەست لە پشتیووانیکردنى لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى پێشووى یەکێتى و ئەژى ئەمین هەڵبگرن. کە هەردووکیان مانگانە بڕى 500 ملیۆن دیناریان بۆ خەرج دەکرێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 381 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!