ناونیشانی بابەت: لە سنووری شارباژێر کووپەیەکی سەردەمی ساسانییەکان دۆزرایەوە
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
ڕۆژی پێنجشەممە 04-05-2023، کووپەیەکی قەبارە گەورەی سەردەمی ساسانی، کە بە ساخی لەژێر خاکدا مابووەوە، لە ناوچەی شارباژێڕ دۆزرایەوە.
توانراوە کووپەکە لەلایەن چەند شوێنەوارناسێکەوە بە ناوەکانی زانا عەبدولکەریم و سامی جەمیل بەشێوەیەکی زانستی و سەرکەوتوو بگەیەیەندرێتە مۆزەخانەی سلێمانی.
لەبارەی جۆری کووپەکە و سەردەمە مێژووییەکەی، حسێن حەمە غەریب، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی، تایبەت بە (باسکورد) گوتی: ”ئێستا ناتوانین هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەم کووپەوە بڵاو بکەینەوە، لەبەر ئەوەی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین لەسەری و لەداهاتوودا وردەکارییەکان ئاشکرا دەکەین.“[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 556 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!