شوێن: #هەولێر#
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: #04-05-2023#
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە:هونەرمەندان و بەشداربووانی پیشانگەیەکی هونەری
ناوی وێنەگر: #سەوسەن سنەیی#
ڕۆژی پێنجشەممە 4ی 5ی 2023، لە سەنتەری کولتووریی قەڵای هەولێر، 7 هونەرمەند لە ڕێگەی کاری هونەری هاوچەرخەوە، پێشانگایەکیان بە ناونیشانی (لەنێوان خاک و ئاودا) کردەوە.
کارە هونەرییەکانی ئەم هونەرمەندانە بریتی بوو لە (ڤیدۆ ئارت، ساوند ئارت، فۆتۆگرافی و ئەنستەڵەیسن) .
بە گشتی پێشانگاکە گوزارشتی لە پرسی بەفیڕۆدان و نەمانی ئاو دەکرد. پێشانگاکە تاکوو 15ی5 بەردەوامە ز ڕۆژانە کاتژمێر 10ی بەیانی تاکوو 6 ئێوارە کراوەیە.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 704 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!