لە شاری #کەرکووک# سوپای ئێراق دەست بەسەر بارەگایەکی پارتیدا دەگرێت و دەیەوێت بیکات بە بارەگای سەربازی.
کاوە ئەحمەد کارگێڕی لقی سێی پارتی ڕایگەیاندووە، سوپای ئێراق لە شاری کەرکووک، دەستی بەسەر بارەگایەکی حزبەکەیاندا گرتووە و دەیەوێت بیکاتە بارەگایەکی نوێی سەربازی.
ئاماژە بە ئەوەش دەکات، ئەوان شوێنی خۆیان هەیە و ئەو هەیکەلە شوێنی حیزبێکی مەدەنییە و پێویستە بۆ ئەو حیزبە بگەڕێتەوه.
ئەو کارگێڕەی پارتی دەڵێت: دەپرسین ئەو هێزە، بۆچی ئەو بارەگایە بۆ کاری سەربازی بەکاردەهێنێت؟ ئەمە بۆخۆی جێگەی گومانە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 489 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!