ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی #07-05-2023# #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کاردینال لویس ساکۆ پاتریارکی کڵێسەی کلدانیی کاتۆلیکی لە ئێراق و جیهان، دۆخی کریستانەکانی لە هەرێمی کوردستان و ئێراق تاوتوێ کرد.
لە پەیوەندییەکەدا ، سەرۆکی حکومەت پشتیووانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ مافەکانی گشت پێکهاتەکان و بەتایبەتی کریستیانەکان لە ئێراق و هەرێمی کوردستان و باشترکردنی دۆخی کریستیانەکانی دەشتی #نەینەوا# دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدان و قووڵکردنەوەی بە یەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان کردەوە.
پاتریارک کاردینال لویس ساکۆ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیووانیی بەردەوامیی هەرێمی کوردستان لە کریستیانەکان دەربڕی. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 392 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!