سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی شای نوێی بەریتانیا دەکات و جەخت دەکاتەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا بەهێزتر دەبن.
ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی #06-05-2023# ڕێوڕەسمی تاج لەسەرنانی شا چارلسی سێیەم، شای بەریتانیا بەڕێوەچوو، #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەم بۆنەیەوە لە تویتێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی شای بەریتانیا کرد و ڕایگەیاند: بەناوی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی ئاراستەی شا چارلسی سێیەم دەکەم بۆ تاج لەسەرنانی وەک پاشای شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و وڵاتانی کۆمۆنوێڵس.
ڕاشیگەیاند: دڵنیام پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو لە سەردەمی شادا بەردەوام بەهێزتر دەبن.
دوای کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، شاژنی بەریتانیا له مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو شا چارلسی سێیەم وەک شای بەریتانیا دەستنیشان کرا و ئەمڕۆ شەممە 06-05-2023 لە ڕێوڕەسمێکدا لە لەندەن لە تەمەنی 75 ساڵیدا تاجی لەسەر نرا. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 532 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!