ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی #06-05-2023#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە پارێزەری ئەمەریکی گاڤرێیل مایرۆنی کرد کە پارێزەرێکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە قوربانییانی جینۆسایدی گەلی کوردستانە.
پارێزەر گاڤرێیل مایرۆنی، کوورتەیەکی دەربارەی کار و هەوڵەکانی سەبارەت بە نوێنەرایەتیکردنی هەزاران قوربانیی تاوانەکانی جینۆساید لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا خستە ڕوو، لەنێویاندا قوربانییانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی کوردستان و کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعش، کە چەندین ساڵە کار لەسەر ئەم کەیسانە دەکات.
سەرۆکی حکومەت ستایشی هەوڵەکانی پارێزەر گاڤرێیل مایرۆنی کرد و ئاماژەی بەوە دا، کە گەلی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین تاوانی کۆمەڵکوژی بووەتەوە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەو تاوانانە بە جینۆساید بناسێت و بە شێوەیەکی شایستەش، لەلایەن حکومەتی ئێراق و هەموو ئەو کۆمپانیا و لایەنانەی هاوکار و یارمەتیدەری ئەنجامدانی تاوانەکان بوون، قەرەبووی قوربانییان بکرێتەوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 414 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!