ئێوارەی #07-05-2023#، #مەسعود بارزانی# پەیوەندی بە سەرکردە ئێراقییەکان دەکات و بانگهێشتیان دەکات بۆ کردنەوەی مۆنۆمێنتی گەورەی #مەلا مستەفا بارزانی#.
یەکێک لەو سەرکردانەی پەیوەندی پێوەکراوە لەلایەن مەسعود بارزانییەوە، #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ە.
بەشداریکردنی بافڵ تاڵەبانی لەو مەڕاسیمە لە چوارچێوەی نزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتی دێت کە لە هەفتەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا کە بەسەرپەرشتی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەڕێوەچوو و بڕیاری لەبارەوە درا.
لە لایەکی دیکە تیمی یەکێتی بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن و بڕیار وایە لە ئاییندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا بەڕێوەبچێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 701 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!