=KTML_Bold=داخستنی ڕێگاکانی نێوان سلێمانی و هەولێر بەڕووی بارهەڵگرەکاندا گرفتی درووستکردووە=KTML_End=
بەهۆی خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لەسەر ڕێگاکانی نێوان پارێزگای #سلێمانی# و #هەولێر# و ڕێگەنەدان بەتێپەڕبوونی بارهەڵگر و تانکەر و گەیشتنی تانکەرەکانی غازی ماڵان بۆ پارێزگای #دهۆک# گرفتی بۆ درووست بووە و پارێزگاکە ڕووبەڕووی کەمی غازی ماڵان بووەتەوە.
چەند شۆفێرێکی تانکەری گواستنەوەی غاز ئاشکرایان کرد کە بەهۆی خۆپیشاندانی ڕێگاکانەوە ئاستەنگیان بۆ درووست بووە و بەئاسانی ڕێگەیان پێ نادرێت و دەبێت چەند ڕێگایەک بگۆڕن و هەندێکیان بەناچاری بارەکانیان بۆ سلێمانی گەڕاندووەتەوە.
بەهۆی نەگەیشتنی غازەوە کێشەی کەمی غاز لە دهۆک چەند ڕۆژێکە درووستبووە و نرخی بتڵێک غاز لە هەندێ شوێن گەیشتووەتە 11 هەزار دینار.
ڕۆژانە 150 تا 200 تەن غازی شل دەگاتە پارێزگای دهۆک و لەم وەرزەدا کەمترین خواست لەسەر غاز هەیە. کۆمپانیای ساوس کوردستان کە کاری گواستنەوەی غازی هەرێم دەکات بەنیازە ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بوو هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ناوەند بکات و ڕێگای #کەرکووک# هەولێر بەکاربهێنرێت بۆ گواستنەوەی غاز بۆ هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 429 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!