=KTML_Bold=کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ دوای کردنەوەی مۆنۆمێنتی مەلا مستەفا بارزانی دواخرا=KTML_End=
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، #09-05-2023#، #بافڵ تاڵەبانی# لەگەڵ تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە و دوا بڕیار لەسەر گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران دەدرێت.
کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ #قوباد تاڵەبانی# و وەزیرەکانی یەکێتی دوای کۆبوونەوەی دوێنێی #08-05-2023#ی نێوان #مەسرور بارزانی# و قوباد تاڵەبانی دێت. کە تاڕادەیەک گرژیەکانی نێوان یەکێتی وپارتی خاو بوونەتەوە.
لەلایەکی ترەوە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کە بڕیاربوو سبەی چوارشەممە #10-05-2023# ئەنجام بدرێت، دوا خرا بۆ هەفتەی داهاتوو و دوای کردنەوەی مۆنۆمێنتی گەورەی #مەلا مستەفا بارزانی# لە #بارزان#. بەئامانجی ئەوەی زیاتر ڕێگا خۆشبکرێت بۆ گەڕانەوەی قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 402 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!