هەندێک کات هۆکاری تێکچونی قژ و لەدەستدانی ڕەونەقەکەی بەهۆی ئەوەیە کە بە ڕێگەیەکی هەڵە دەشۆرێت، بەتایبەتیی ئەو پلە گەرمیەی ئاو کە بۆ قژ بەکاردێت.
هەندێک لە خانمان لەم وەرزەدا ئاوی گەرم بۆ قژیان بەکاردەهێنن، کە ئەمەش ڕێگەیەکی تەواو هەڵە و ناتەندرووستە، چونکە زەیتی سرووشتی قژ لادەبات و بژ و وشکی دەکات، لە ئەنجامدا دەبێتە هەی درووستبوونی کرێشی سەر، هەوکردن و خورو درووستدەبێت.
هاوکات بەکارهێنانی ئاوی ساردیش بێ زیان نییە، هۆکارە بۆ ئەوەی پێستی سەر باش خاوێن نەبێتەوە، کاریگەریی نەرێنی لەسەر سووڕی خوێن درووستدەکات، پیسی لەسەر پێستی سەر دەنیشێت.
باشترین ئاو کە بۆ قژ بەکاربێت لەم وەرزەدا ئاوی شلەتێنە کە هاوئاستی پلەی گەرمی جەستەی مرۆڤ بێت، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لەوەی پێستی سەر خاوێن بێتەوە و درەوشاوە بێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 417 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!