وابڕیاڕە ڕۆژى یەکشەممە #14-05-2023# ئەنجوومەنى وەزیرانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە ئامادەبوونى تیمى یەکێتى لە حکومەت دەنگ لەسەر ڕەشنووسى ڕێککەوتنى نێوان #مەسرور بارزانى# و #قوباد تاڵەبانى# بدات.
ڕۆژى یەکشەممە، 14ى 5ى 2023، ئەنجوومەنى وەزیرانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، یەکێک لە بەرنامەى کارەکانى پەسەندکردنى ڕەشنووسى ڕێککەوتنى سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەیەتى و دواى گفتووگۆکردن لەسەر وردەکارى ڕێککەوتنەکە دەخرێتە دەنگدانەوە.
ناوەرۆکى ڕەشنووسى ڕێککەوتنەکە تایبەتە بە لایەنى دارایى و ئەمنى و گۆڕانکارییە وزارییەکان. ناوەرۆکى ڕەشنووسى ڕێککەوتنەکەش لایەن تیمى وزراى پارتى و یەکێتیى ئامادەکراوە و بەشێک لە جێبەجێکردنى ناوەرۆکەکەش پێویستى بە درووستکردنى لیژنە و دەنگدانى پەڕڵەمانى کوردستان دەبێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 645 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!