=KTML_Bold=هەرێمی کوردستان بەشێک لە گرێبەستی ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی ڕادەستی حکومەتی ئێراق کرد، کە لە ماوەی ساڵانی 2014 بۆ 2018 واژووکراون.=KTML_End=
لیژنەیەکی تایبەت لەنێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی ئێراق و سامانەسرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان پێکهێنراوەو لیژنەکەش بەدواداچوون بۆ ئەو گرێبەستە نەوتییانە دەکەن، لە ماوەی ساڵانی 2014 بۆ 2018 واژووکراون.
ئەو لیژنەیە بەپێی ڕێککەوتنی #هەولێر# و #بەغدا#، کە لە مانگی نیسانی ڕابردوو واژوو کرا پێکهێنراوە و کار بۆ ئەوەش دەکات، پێداچوونەوە بە گرێبەستەکان بکات. چارەسەری کەموکووڕییەکان بکات و کار بۆ نوێکردنەوەشیان بکات، بەتایبەتی ئەو گرێبەستانەی لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان نین.
دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو گرێبەستانە، قۆناغی دووەمی بەدواچوون بۆ گرێبەستەکانی تر دەست پێدەکات و تەواوی گرێبەستەکان دەگرێتەوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 383 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!