سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، وەک پەڕڵەمان هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ بەرەوپێشەوە بردنی هەنگاوەکانی ڕێککەوتنی لایەنەکان لەسەر هەڵبژاردن، دەشڵێت، ڕێکارە یاساییەکانی کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن تەواوکراون.
بەگوێرەى هەواڵێکى ماڵپەڕی فەرمی پەڕڵەمانی کوردستان، د.#ڕێواز فایەق# ئاشکرایکردووە، ڕێکارە یاساییەکانی کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن تەواوکراون، چاوەڕوانن لە دەرفەتێکی نزیکدا لایەنەکان لەسەر هەموارکردنەوەى یاسای هەڵبژاردنەکانیش بگەنە ڕێککەوتن.
ئەم پەیامەى سەرۆکى پەڕڵەمان لەمیانى کۆبوونەوەیەکیدا بووە لەگەڵ ڤیللى ڤارجیولا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە ئێراق و سەرۆکی پەڕڵەمان جەختیکردۆتەوە، پەڕڵەمان هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ بەرەوپێشەوەبردنی هەنگاوەکان و گەیشتن بەڕێککەوتنی کۆتایی لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 527 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!