پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە #17-05-2023# لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری #هەولێر#، #دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ# کارگێڕی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەگەڵ پارێزەران و مافپەروەران و یاساناسانی سنووری پارێزگای #هەولێر# کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ کوورتەیەکی لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان خستەڕوو، دیدگای یەکێتیی بۆ پرسەکان و چارەسەری کێشەکان خستەڕوو.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ باسی لە ڕۆڵی پارێزەران و مافپەروەران کرد، کە هەمیشە ڕۆڵیان هەبووە لە پێشخستنی کارە یاساییەکان و پاڵپشت و پشتیوانێکی بەهێز بوونە بۆ یەکێتیی و داواشی کرد ڕۆڵی زیاتر بگێڕن لە سەروەربوونی یاساو کارکردنی دادگاکان بە سەربەخۆیی. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 446 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!