دوای ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕێوشوێنەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواوبووە.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە کۆمپانیای سۆمۆ لە ڕۆژی #10-05-2023#، بە فەرمی داوای لەلایەنی تورکیا کردووە پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆڕیی #کەرکووک# - جیهان، دەستپێبکرێتەوە.
ئێستا، هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردنی نەوت، چاوەڕێی وەڵامی تورکیا دەکەن. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 307 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!