ناونیشانی پەڕتووک: سۆبارتۆ
ناوی نووسەر: #حەلیم یوسف#
ناوی وەرگێڕ: #وریا غەفووری#
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش:#ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری ئەندێشە#
ساڵی چاپ: 2017
حەلیم یوسف لەگێڕانەوەی مێژوودا زۆر زیاتر بۆ کۆن دەگڕیتەوە و بەوردی ڕووداوە بچووکەکان دەستنیشان دەکات و لە چوارچێوەیت ئەدەبێکی سۆریالیدا بۆمان دەگێڕێتەوە. لەم سوبارتۆدا مێژووی گەلی سوبارتۆ و ڕووداوێکی بچوکی وەک سووتانی سینەمای شاری عامودێ دەکاتە تەوەری سەرەکی ڕۆمانەکە و لەنێۆ ئەم ڕووداوەوە هەموو مێژووی کوردمان بۆ باس دەکات. حەلیم بە قووڵی بەناو کۆڵانەکانی مێژوودا ڕۆدەچێت وسوتماک و ناسۆری کورد بە ئەدەب دەهۆنێتەوە. لەو شوێنەدا کە مێژوو وەک زانستەکەی ناتوانێت هەست و ئیحساس و بیرکردنەوەکان بگێڕیتەوە، ئیتر ئەدەب فریای دەکەوێت و وەک شیعر و چیرۆک و ڕۆمان دەست دەکرێت بە هۆنینەوەی مێژوو. بەدڵنیاییەوە ئەو پەڕتووکانەی کە بەمجۆرە مێژوو دەگێڕنەوە، بەهای دیکومێنتی زانستی مێژوویان نییە. بەڵام شێوازەکە بۆ ناساندنی مێژوو بە شێوەی حیکایەت و گێرانەوە کە خوێنەری زۆر زیاترە لە خودی مێژوو. ئێمەش ئەگەر بمانەوێت دونیا بە مێژووەکەمان شارەزا بێت، پێویستە لە ڕێگەی ئەدەبیاتەوە بیگێڕینەوە. خودی مێژوو بۆ دیکۆمێنت و گێڕانەوەی ئەدەبیش بۆ ناساندنی زیاتر. [1]
Huomautus: PDF-tiedoston tämä kirja ei ole saatavilla, auttakaa Kurdipedia saat tämän tiedoston! Lähetä kirja Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 876 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!