ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی #19-05-2023# بەڕێز #نێچيرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەيوەندييەکى تەلەفۆنيدا لەگەڵ بەڕێز عەلى موحسن ئەلعەللاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، بۆ کۆچى دواييى خوالێخۆشبوو عەبدولئیلاﮪ موحسن ئەلعەللاقی برایان، پرسە و سەرەخۆشى لە خۆيان و خانەوادە بەڕێزەکەيان کرد.
بەڕێزيان وێڕاى دەربڕينى هاوسۆزى و هاوخەمى، هيواى خواست یەزدانی مەزن گيانى خوالێخۆشبوو بە بەزەيى و ميهرەبانيى خۆى شادبکات و سەبووری و دڵنەوايى بە هەمووان ببەخشێت.
لاى خۆيەوە بەڕێز پازێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانەوادە بەڕێزەکەيانى بۆ پەيوەندى و هاوبەشيى بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە خەم و پرسەکەياندا، دەربڕى. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 378 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!