ناونیشانی بابەت: شوێنەوارێکی دێرینی مێژوویی لە کوردستان دۆزرایەوە
سەرۆکایەتیی #زانکۆی سەلاحەددین# بە هاوکاریی زانکۆ بریتانی و ئیسپانییەکان کاری کنە و پشکنینیان لە #گرد لەشکر#، گردێکی شوێنەواری لە ڕۆژهەڵاتی شاری #هەولێر# کردووە و چەندان پارچەی شوێنەوارییان دۆزیوەتەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا پ. د. کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە ساڵی 2016-وە شاندێکی زانکۆکانی بریتانیا و ئیسپانیا لە کوردستان کار دەکەن و چەندان پڕۆسەی کنە و پشکنینیان کردووە کە مەبەستیان زیاتر ساغکردنەوەی مێژووی دێرینی کوردە.
پاشان میگێل مۆریست پ. د. سەرۆکی تیمی کۆڵینکاریی زانکۆی ئۆتۆنۆمۆی ئیسپانیا ڕایگەیاند: لەم وەرزی کۆڵینکارییەی لە گردلەشکر دۆزراونەتەوە دەرکەوتووە کە شوێنەکە هی هەزارەی سێیەمی پێش زایینە، هەروەها گۆڕێک دۆزراوەتەوە کە شێوازی ناشتنەکەی جیاواز بووە، پێ دەچێت کەسێکی پایەبەرز بووبێ و پەیوەندیی لەگەڵ دانیشتوانەکە هەبووە، بۆیە لە کاتی ناشتنیدا چەندان پارچەی شوێنەواری لەگەڵدا نێژاوە و ئێستا دۆزراونەتەوە.
گوتیشی: گۆزەی جۆراوجۆر و مۆری لوولەیی و چەندان جۆرە بەردیش لەو شوێنەوارە دۆزراونەتەوە کە لە ئەنادۆڵ و ئەفغانستانەوە هاتوون و ئەوەش بەڵگەی بوونی پەیوەندیی ناوچەکە لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی جیهانە.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 402 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!