دەستت کە شکا جێی خۆی ناگرێتەوە.
مرۆڤ تا ئەتوانێ نەیەڵێ نەنگی ڕووی تێبکات، کە ڕووی تێکرد، نابێتەوە بەکەسەکەی جاران. لە ڕووداودا هەر ئێسقانێکی جەستە بشکێت، وەک خۆی لێنایەتەوە، واتە: جێگەی شکاوی هەر دیارە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە شتی جێگیر کە جوڵا جێی خۆی ناگرێتەوە یان کەسی ناودار لە کۆمەڵگەدا کە بەهۆی ڕووداوێکی خۆنەویستەوە لەکەداربوو، وەک خۆی لێنایەتەوە.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 55 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!