=KTML_Bold=هێمن هەورامى، بە واژووى خۆى نووسراوى گشتاندنى کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن، ئاڕاستەى حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات=KTML_End=
جێگرى سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان بڕیارى ژمارە 10ى تایبەت بە کاراکردنەوەى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردن و ڕاپرسى ئاڕاستەى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات.
بەپێى نووسراوێکى #هێمن هەورامى#، جێگرى سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان، بە نووسراوێکى فەرمى هاوپێچ لەگەڵ نووسراوەکە بڕیارى ژمارە 10ى تایبەت بە کاراکردنەوى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسى بۆ ئەنجوومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاڕاستە کردووە.
بەپێى هامووشى سەر نووسراوەکە بێت، بڕیارەکە ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی #23-05-2023#، گەیشتۆتە سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
لەبەرانبەر ئەو نووسراوەى جێگرى سەرۆکى پەڕڵەمان، سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان نووسراوى فەرمى بۆ هەمان دامەزراوەکان کردووە کە باس لە نایاسایبوونى ئەو بڕیارە دەکات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 499 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!