ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە #25-05-2023# #ئاسۆ مامەند# کارگێڕی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری #کەرکووک#، پێشوازیی لە سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کرد.
لە دیدارێکی دۆستانەدا کە ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ئامادەی بوون، ئاسۆ مامەند دوای بەخێرهاتنی سەید عەمار حەکیم و وەڤدی یاوری بۆ شاری کەرکووک، هەردوولا تەئکدیان لە دۆستایەتیی هەماهەنگی نێوان هەردوولا و سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکان کردەوە و ڕایانگەیاند؛ دەبێت پارێزگاری لەو دۆستایەتییە بکرێت و زیاتر پەرەی پێبدرێت.
لە درێژەی دیدارەکەدا، پرسی سیاسی، و خزمەتگوزاری، و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە بوو، لەو ڕووەوە هەڤاڵ ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی وتی؛ بوژانەوەی کەرتی ئابووری و بابەتیی خزمەتگوزاری، پەیوەستە بە سەقامگیری سیاسی، هەتا پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان ئاسایی و باش بێت، کەرتی ئابووری و خزمەتگوزاری باشتر و خێراتر پێش دەخرێت.
دواتر سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە بە یاوەری ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چاویکەوت بە ژمارەیەک لە حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کەرکووک، و نوینەری چین و توێژەکان، و لە نزیکەوە گوێی لە پێشنیاز و کێشە و داواکارییەکانیان گرت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 539 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!