سەگ بە حەساری پێکرد
وتراویشە: سەگمەحەساری پێکرد یان سەگ بەحەوشی پێکرد، کەسێک یان گیانلەبەرێک بخرێتە ناو حەوش و دارکاریکردنی، حەسار: بەو شوێنە دەوترێت کە پەڕژین و دیوار و شوورەی هەبێت، بۆ هەموو هێنان و بردنێکی بێ کەڵک و بێ سوود کە ماندووبوون و چەرمەسەری و زەحمەتکێشی و ئازاری لێ بکەوێتەوه، دەوترێت ژیان سەگ بەحەساری پێکردین یان ئەو کوڕیشکە سەگ بەحەساری بە باوک و دایکی کرد، بۆ هەموو کارێکی پڕمەینەت و بەتەنگ و چەڵەمە کورد بە ئیدیۆمەوە دەڵێت: سەگ بەحەساری پێکرد.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 487 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!