=KTML_Bold=کەڵەشاخ:=KTML_End= بەدرێژایی مێژوو زۆربەی نەتەوە و هۆزەکان وەک چارەسەرێکی سرووشتی بۆ خۆپاراستن و دووربوون لە نەخۆشی بەکاریانهێناوە، ئەوانەی بەم کارە هەستاون و ئەنجامیانداوە، لە هەر سەردەمێک بەجۆر و شێوازێکی جیاواز ئەنجامیانداوە، ئەو نەتەوانەی بەکاریان هێناوە بەشێوازێکی پزیشکی کۆن و هەڕەمەکی کەڵەشاخیان کردووە و ئەنجامیانداوە بۆ خەڵک.
کەڵەشاخی هەڕەمەکی (عەشائیری) ئەمجۆرە کەڵەشاخە، دوورە لە بنەما زانستی و پزیشکیەکانی کەڵەشاخ، چونکە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی و دوور لە مەرجی تەندرووستی ئەنجامدەدرێت و کاریگەریی خراپ بە دوای خۆیدا دەهێنێت، بۆیە دەبێ خۆمانی لێبپارێزین، کەڵەشاخ لای هەموو کەسێ نابێت بکرێت بەتایبەتی کەسێ شارەزا نەبێ و دوور لە مەرجی تەندرووستی ئەنجامیبدات.
کەڵەشاخی هەڕەمەکی، بە خراپترین شێوازی بەکارهێنان دادەندرێت بۆ چارەسەری نەخۆشی چونکە دوورە لە بنەما زانستی و پزیشکیەکانی کەڵەشاخ، هەتا ئێستاش ئەم شێوازە کەڵەشاخ گرتنە لەناو زۆرێک لە نەتەوە و هۆزەکان ئەنجام دەدرێت، کوردەواری خۆشمان لێی بێ بەش نییە.
ئەوانەی دەیانەوێت کەڵەشاخ بکەن، خۆیان بەدووربگرن لەو شوێنانەی کە بە ناتەندرووست و دوور لە بنەما زانستی و پزیشکیەکان ئەنجامی دەدەن، سۆز و عەتف بەناوی سوننەت و دین نابێت وا لە مرۆڤ بکات کە بچێت لای کەسێک کەڵەشاخ بکات کە شارەزایی تەواوی نەبێت، بەڵکوو دەبێ خول و ڕاهێنان لەم بوارە ببینێت و بەڕێگای زانستی و پزیشکی فێربووبێت و شارەزایی تەواوی هەبێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 554 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!