#فوئاد حسێن#، وەزیری دەرەوەی ئێراق لە پشکی پارتی دیموکرات لەسەر ڕاسپاردەی #مەسعود بارزانی# سەرۆکی پارتەکەی سەردانی دادگای فیدراڵی کرد و لەگەڵ سەرۆکی دادگاکە کۆبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی #01-06-2023#، فوئاد حسێن سەردانی دادگای فیدراڵی کردووەو لەگەڵ سەرۆکی دادگاکە کۆبوونەوەی کردووە، ئەوەش لەسەر ڕاسپاردەی مەسعود بارزانی.
سەردانەکە بۆ وەرگرتنی ڕوونکردنەوەی زیاتر بووە لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر نایاسایبوونی وادەی پەڕڵەمان و خستنەڕووی چەند داواکارییەکی تر بووە هەر لەو بارەوە.
پارتی پێیوایە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کەموکووڕی تێدایە، بەو پێیەی وادەی بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان دیارینەکردووە و ڕوونکردنەوەشی نەداوە چ لایەنێکی جێبەجێکاریش هەڵبژاردنەکە بەڕێوەبەرێت، بۆیە پێویستە دادگاکە لەو بارەوە ڕوونکردنەوە بدات و ئەوەش وەک داواکاری خراوەتە بەردەم سەرۆکی دادگای فیدراڵی تا لە داهاتوو کاری لەسەر بکات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 621 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!