=KTML_Bold=خالید شوانی وەزیری دادی حکومەتی ئێراق، لەگەڵ نوێنەری جووتیارانی گوندی تۆپزاوە کۆبووەوە و بەوردی بەدواداچوونی بۆ کێشەکانیان کرد.=KTML_End=
هەر لەو چوارچێوەیەدا، نوێنەری جووتیارانی گوندی تۆپزاوە لە #کەرکووک#، کە لە نەتەوەی کورد و تورکمانن، ڕایانگەیاند: سوپای ئێراق بە پاساوی ئەوەی ئەو زەوییانە موڵکی وەزارەتی بەرگرییە، بە نیازن کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و بنکەی سەربازی لەسەر ئەو پارچە زەوییانە درووست بکەن، بەڵام دوای بە دواداچوونی #خالید شوانی# وەزیری دادی ئێراق و بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی ئێراق، ئەو کێشەیە چارەسەرکرا و جووتیاران گەڕانەوە سەر زەوییەکانی خۆیان. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 638 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!