#نەزهەت حالی#، بەرپرسی پێشووی ئاژانسی پاراستن، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:
زۆر باوەڕم بە توانای کەسانی نیشتمانپەروەر و ئازا هەیە کە ڕێگە نەدەن ئەو هەرێمە و ئەو حوکمڕانییەمان نەک بەرەو نەمان بچێت بەڵکوو بکەوێتە سەر ڕێگای ڕاست و بە ڕاستی ببێتە هەرێمێکی بەهێزی پێشکەوتوو، کە تیایدا بە کردەی یاسا سەروەر بێت و دامەزراوەکانی نیشتمانی بن و بۆ بەرژەوەندی گشتی کار بکەن، نیشتمانپەروەر و دڵسۆزان دەتوانن پێکەوە و بە ئازایانە ڕێگە لە سیاسەتی چەوت و هەڵەکانی حوکمڕانی بگرن، ئەوان دەتوانن ڕێگە لەو هزرە مەترسیدارە بگرن کە لە سەری هەندێ کەس دایە و پێیان وایە ئەگەر حوکمڕانی بۆ ئەوان نەبێت نابێت بۆ کەسی تر بێت، ئەوە ڕێک پێچەوانەی باوەڕی شۆڕشگێڕان و ئەو شەهیدانەیە کە گیانیان بەخشی و نەمانی خۆیان ویست و ئازادی و سەربەستیان بۆ گەل ویست.
مێژوو سەلماندویەتی دەسەڵات لەسەر ناوی کەس تاپۆ نییە، میزان و پێوەر ڕا و بڕیار گەلە، هەر بۆیە گرنگ شێوازی حوکمڕانی کردن و ئەنجامەکەیەتی بۆ خێر و خۆشی و پێشکەوتنی گەل.
خودای مەزن کوردستان و کوردستانیان بپارێزێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 554 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!