#مەسعود بارزانی#، سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، پەپامێکی ئاڕاستەی محەمەد شەیاع سوودانی کردووە، کە تایبەت بووە بە گۆڕانکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ئێراق.
بەهۆی ئەوەی گفتوگۆکانی بەغدا لە بارەی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ئێراق تا ئێستا #08-06-2023# ئەنجامی نەبووە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی پەیامێکی ئاڕاستەی محەمەد شەیاع سوودانی کردووە.
پەیامەکەی بارزانی دەربڕینی نیگەرانی بووە لە گۆڕانکارییەکان لە پڕۆژە یاسای بودجەی ئێراق و جەختی لەوەش کردووەتەوە، ئەوە دوورە لەو بنەمایەی حکومەتی هەرێم و ئێراق لەسەری ڕێککەوتوون.
لەبەرانبەردا محەمەد شەیاع سوودانی لە ڕێگەی پەیامێک وەڵامی مەسعود بارزانی داوەتەوە و نیگەرانی خۆی لە بارەی گۆڕانکارییەکان دووپاتکردووەتەوە. جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە هەندێک لایەن ڕێگرن لە تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجە و درووستکردنی گرفت بۆ حکومەت و جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری حکومی، کە تەواوی لایەنەکان لەسەری ڕێککەوتوون. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 715 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!