#ستران عەبدوڵڵا# لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەوانەی کە قەزیەی بودجە، ئیستیحقاقاتەکانی خەڵکی کوردستان، شارەکانی کوردستان، #سلێمانی# و دەوروبەری، ئەوەی کە پێی دەوترێت زۆنی سەوزی جاران، ئەوانەی کە داکۆکیکردن لە مافی ئەو خەڵکە بە لەتکردنی کوردستان و سیاسەت دژی کوردستان لە قەڵەم دەدەن، نە لە کوردستانییەت تێگەیشتوون، نە دەزانن کوردایەتی چییە، نە ئەزانن کوردستان لە کوێیە و لە کوێوە دەستپێدەکات.
لە لێدوانەکەشدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: ئەوانە دەیانەوێت تەعریفێک بدەن بە کوردستان کە یەکسانە بە زوڵم و زۆر، کە یەکسانە بە پێنەدانی مووچەی خەڵک، یەکسانە بە پاشەکەوت، یەکسانە بە قوتدانی قوتی خەڵک. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 484 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!