پڕۆژەى بەنداوی گەلیی بەنداوا لە شارۆچکەى سێمێل دەستی بە کار کردەوە و وەکوو دووەم بەنداوی بچووک لە سنوورى پارێزگاى #دهۆک# تەواو دەکرێت.
فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی پارێزگای دهۆک، لەبارەی پڕۆژەکەوە بە فەرمانگەى میدیا و زانیارى ڕاگەیاند: ئەم پڕۆژەیە لە دواى بەنداوى خنس لە دهۆک، بە گوژمەى 7 ملیار دینار لەسەر بودجەى حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو دەکرێت.
بەڕێوەبەری بەنداوەکانی پارێزگای دهۆک، ئەوەشی گوت: کارکردن لە بەنداوەکە لە ساڵی 2015ەوە وەستابوو کە نزیکەى 37%ى تەواو بووە. ئێستا بەنداوەکە لەلایەن فەرمانگەى ئەندازەى پڕۆژە و بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دهۆک کارى لەسەر دەکرێت؛ بە تەواوبوونیشی نزیکەى 6 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لەخۆى دەگرێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 875 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!