ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی #12-06-2023#، #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە فیراس ئەلهەواری وەزیری تەندرووستی شانشینی هاشمیی ئوردنی و شاندێکی یاوەری کرد .
وەزیری تەندرووستی ئوردن ، سڵاوو ڕێزی شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەموو هاریکاری و هەمانگییەک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن کرد و سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاریی و پشتیووانیی بەردوامیی ئوردن و بەتایبەتی شا عەبدوڵڵای لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
تەوەرێکی سەرەکی دیدارەکە، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بواری تەندرووستی و کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی شانشینی ئوردن بوو لەو بوارەدا. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 328 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!