180 کۆمپانیاى بازرگانى ئەمەریکى لە هەرێمى کوردستان کاردەکەن و بەشێک لە کۆمپانیاکانیش ماوەى چەندین ساڵە حکوومەتى هەرێمى کوردستان قەرزاریانە.
لە ئێستادا ڕێکەوتی #16-06-2023# 180 کۆمپانیاى ئەمەریکى کە لە بوارى جیاواز لە هەرێمى کوردستان وەبەرهێنان دەکەن زۆرترین ڕێژەى ئاستى وەبەرهێنانى کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە بوارى نەوت و وزەیە کە بە ملیۆنەها دۆلار دەخەمڵێندرێت.
ترسى کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە هەرێمى کوردستان پەیوەندى بەوەوە هەیە کە بەشێک لە کۆمپانیاکانى، لە ماوەى 8 ساڵى ڕابردوودا، ڕووبەرى گرفتى وەرگرتنى پارە بوون لەلایەن حکوومەتى هەرێمى کوردستانەوە و تاوەکوو ئێستاش ئەو کێشەیە چارەسەر نەکراوە.
بەشێک لەو کۆمپانیایانەى کە لەگەڵ حکوومەتى هەرێمى کوردستان کاریانکردووە لەگەڵ ئەوەى فەرمانى ئەنجوومەنى وەزیران و وەزارەتى دارایى حکوومەتى هەرێمى کوردستانیان هەیە، بەڵام بەهۆى نەبوونى پارەى نەختینەى بانکى، ماوەى چەند ساڵێکە پارەکانیان بۆ خەرج ناکرێت، لەگەڵ ئەوەى چەندین جار بەپرسانى کونسڵخانەى ئەمەریکا لە #هەولێر# لەگەڵ بەرپرسانى حکوومەتى هەرێم لەو بارەیەوە قسەیان کردووە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 512 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!