دەقی پرسەنامەکە....
کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە محەمەد گورون) هاوسەری تێکۆشەری دێرین خوالێخۆشبوو (مام ڕەزا ئەحمەد دێکۆنی) و دایکی هەڤاڵان کاک خەبات، کاروان، ئازاد و هەردوو شەهید (ئاسۆ و ئاکۆ) لە دڵەوە نیگەرانیکردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی تێکۆشان و قوربانیدانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت. [1]
دڵسۆزتان
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 555 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!